|
پرۆژه‌ی مێژوی عێراق ده‌رئه‌نجامی
به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه‌ی مێژوی زاره‌كیه‌وه هاتۆته‌به‌رهه‌م كه له‌ساڵی 2003
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌عێراق ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه. په‌یمانگای
نێوده‌وڵه‌تی بۆ یاسای مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ستا به‌پێداچونه‌وه‌ی ئه‌و مادانه‌ی
كۆكرابوونه‌وه له‌گه‌ڵ دارشتنی رێگای كاركردن به‌پشت به‌ستن به پێداچونه‌وه‌یه‌ك
بۆ كاره‌كانی لیژنه‌كانی راستی و پرۆژه به‌رفراوانه‌كانی دیكه‌ی مافی مرۆڤ
له كۆكردنه‌وه‌ی داتا له ئه‌فریقا، ئاسیا و ئه‌مه‌ریكای لاتین.
كاتێك پرۆژه‌كه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، ئاشكرا نه‌بوو كه ئایا تا چه‌ند
گونجاو ده‌بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی كارا چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كانی پێشێلكاریه‌كانی
رابردوو له عێراق كۆبكاته‌وه. به‌هۆی هۆكاره ئه‌منی و لۆجیستیكیه‌كانه‌وه،
پرۆژه‌ی مێژوی عێراق به ستافێكی 25 كه‌سی كه بریتی بوون له به‌رێوه‌به‌ری
پرۆژه، 15 دیمانه‌ساز، به‌رێوه‌به‌ری داتابه‌یس، 5 كه‌س بۆ داخل كردنی داتا له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك ستافی دیكه‌ی كارگێری ده‌ستی كرد به كۆكردنه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان
له‌ناوچه‌ی كوردنشینی باكور. ئه‌م گروپه له قۆناغی توێژینه‌وه‌ی به‌رایدا بۆ
ماوه‌ی پێنج مانگ پێكه‌وه كاریان كرد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنیه‌تی شێوازه‌كانی
كاركردنی پرۆژه‌كه و دڵنیا بوون له باشی كاره‌كانی داتابه‌یسه‌كه و دانانی
چه‌ندین پلان و سیاسه‌تی لۆجیستكی و رێخراوه‌یی. له‌و كاته‌دا، ئه‌و تیمه توانی
هه‌زار چیرۆك كۆبكاته‌وه له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی. له به‌هاری
ساڵی 2006 دا ستافی پرۆژه‌ی مێژوی عێراق مه‌شق و راهێنانی به سه‌رپه‌رشتیار و
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان كرد و ژماره‌ی كارمه‌ندانی داخل كردنی داتای كرد به دووهێند
وه هه‌روه‌ها راهێنانی كرد به 28 دیمانه‌سازی دیكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان
له ناوه‌راست و باشوری عێراق. ئه‌م دیمانه‌سازانه‌ش له به‌غداد و پارێزگاكانی
ئه‌نبار، بابل، به‌صره، دیاله،كه‌ربه‌لا،میسان، موسه‌نا ، نه‌جه‌ف و نه‌ینه‌وا،
قادسیه، سه‌لاحه‌دین، كه‌ركوك و ذیقار و واسط كاریانکردوه.
له‌دوایی دوانزه مانگ، پرۆژه‌ی مێژوی عێراق راهێنانی به سه‌رپه‌شتیار و وه‌رگێر
و دیمانه‌سازی تر كرد. له ساڵی 2007 دا ژماره‌ی كارمه‌ندانی داخل كردنی داتا
زیادكرا بۆ 35 كارمه‌ند بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌هه‌مو داتا و ماده‌كان داخلی
داتا به‌یسه‌كه كراوه. پرۆژوی مێژوی عێراق ستافێكی زیاد له 60 كه‌سی كارا و
ئاست به‌رزی هه‌بوو.
له ناوه‌راستی 2007 دا پرۆژكه كاری كۆكردنه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كانی و داخل
كردنیان بۆ ناو داتا به‌یس ته‌واو كرد. پاشان پرۆژه‌كه ده‌ستی كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی
به‌سه‌رهاته‌كان له رێگه‌ی بڵاوكراوه و به‌رنامه‌یی رادیۆیی و كۆر و سیمیناره‌وه.
پرۆژه‌ی مێژوی عێراق چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌كات كاره‌كانی له ناوه‌راستی ساڵی
2008 دا ته‌واو بكات.
|