|
پرۆژه‌ی مێژوی عێراق به‌سه‌رهاته
كه‌سیه‌كانی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له‌قوربانیان، كه‌سوكاریان، جه‌لاده‌كان و
كه‌سانی دیكه كۆده‌كاته‌وه و شیكاریان بۆ ده‌كات. ئه‌م شێوازی كاركردنه پشت
ده‌به‌ستێت به‌كۆَكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆَر چاوپێكه‌وتنی رێكنه‌خراو له خه‌ڵک،
به‌هه‌موو گروپی ئاینی و ئیتنیكی جیاوازه‌وه كه‌ئه‌زمونی تایبه‌تیان هه‌یه.
چاوپێكه‌وتنه‌كان به‌ده‌ست نوس تۆمار ده‌كرێن و پاشان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئۆفیسی
ناوه‌ندی و و له‌وێ داخلی داتا به‌یسێك ده‌كرێن كه‌به‌رنامه‌ی مارتس به‌كارده‌هێنێت،
ئه‌م داتا به‌یسه سه‌لامه‌ته و پارێزراوه‌و ده‌توانرێت گه‌ران بۆ زانیاری تێیدا
ئه‌نجام بدرێت. شێوازی كاركردنی پرۆژه‌ی مێژوی عێراق هاوشێوه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه
كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی راستیه‌وه ئه‌نجام دراوه له‌جیهاندا و به‌شێوه‌یه‌ك
دارێژراوه كه وته‌ی قوربانیان بڵاوبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاریه یه‌ك
به‌دوایه‌كانه‌ی مافی مرۆڤ دۆكیومێنت بكات كه‌له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی سه‌دام
حسێن و حزبی به‌عس ئه‌نجامدراون.
پرۆژه‌ی مێژوی عێراق و عه‌داله‌تی أنتقالی
له چه‌ندین ساڵی رابردوودا، چه‌ندین ووڵاَت دوابه‌دوایی ململانێ یاخود له‌كاتی
گۆرانكاری سیاسی‌دا پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی دۆكیومێنت كردن و شیكاركردنی مافی مرۆڤیان
ئه‌نجام داوه.
ئه‌م پرۆژه و ده‌ستپێشخه‌ریانه به‌گشتی له‌لایه‌ن (لیژنه‌كانی راستی)ه‌وه به‌رێوه‌براون
كه ئه‌م لیژنانه بریتین له ده‌زگای ره‌سمی لێكۆلینه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تان
یان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان(UN) و هه‌ندێ جاریش وه‌ك به‌شێك له‌پرۆسه‌ی ئاشتی
دامه‌زرێنراون. چه‌ندین پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی هاوشێوه له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌ربه‌خۆَكانی
وه‌ك رێكخراوه ناحوكمیه‌كان و گروپه‌كانی ( کۆَمه‌ڵی مه‌دنی )ه‌وه به‌رێوه‌براون.
ئه‌م به‌رنامانه جا ئایا بریتی بن له‌لیژنه فه‌رمیه‌كانی راستی یان پرۆژه سه‌ربه‌خۆكانی
توێژینه‌وه، هه‌ڵده‌ستن به‌دامه‌زراندنی تۆمارێكی روون و ئاشكرای پێشێلكاریه‌كانی
رابردوو، ده‌ست نیشان كردنی به‌رپرسیارێتی، به‌ستنی كۆر و سیمینار كه لێیه‌وه
چیرۆكی قوربانیان ببیسترێن و بناسێنرێن وه گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی دابین كردنی
رێنمایی و ئامۆَژگاری. ئه‌م جۆره پرۆژانه‌ی دۆَكیومێنت كردن بریتین له‌ره‌گه‌زێكی
سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی ناسراوه به "دادپه‌روه‌ری دوایی ململانێ" "عداله مابعد
نزاع" یاخود "دادپه‌روه‌ی کاتی" " عداله انتقالیه" كه گوزارشت ده‌كات له‌چه‌ند
ستراتیجیه‌كی جۆَراو و جۆَر كه‌له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری و به‌رپرسیارێتیدان
دوابه‌دوایی ململانێ و نه‌مانی حوكمی فاشیستی سه‌ركوتكه‌ر. له‌پاڵ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی
ده‌رخستنی راستیدا، ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌مانه ده‌گرێته‌خۆی:
رێوشوێنه یاسایه‌كان، قه‌ره‌بووكردنه‌وه و چاكسازی بنچینه‌یی له‌حكومه‌تدا. پابه‌ندبوونه‌كانی
پرۆژه‌ی مێژوی عێراق بۆ دۆكیومێنت كردنی وته‌ی قوربانیان سه‌باره‌ت به
پێشێلكاریه‌كانی رابردوو به‌شێوه‌یه‌ك دارێژراوه تاوه‌كو پشتیوانی له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی
گواستنه‌وه‌ی داپه‌روه‌ری بكات له عێراق و ناوچه‌كه.
دیمانه‌کردن له‌گه‌ڵ قوربانیان
جۆری ئه‌و بابه‌تانه‌ی كۆكراونه‌ته‌وه تاراده‌یه‌كی زۆر پشت ده‌به‌ستن به شاره‌زایی
و لێهاتویی دیمانه‌سازه‌كانی پرۆژه‌ی مێژوی عێراق. دیمانه‌سازه‌كان به‌شێوه‌ك
هه‌ڵبژێردراون كه‌ره‌گه‌ز و ئیتنی و ئاینی و ته‌مه‌ن و باكگراوندی پیشه‌ی
جیاوازیان تێدایه له‌وانه‌ش دكتۆر، مامۆستا، پارێزه‌ر و رۆژنامه‌نوس.
دیمانه‌سازه‌كان له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و رێكخراوه‌كانی
قوربانیان و رێكخراوه ناحكومیه ناوخۆیه‌كانه‌وه ده‌ست نیشانی دیمانه‌كراوه‌كان
ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كه‌ن بۆ چاوپێكه‌وتن. دیمانه‌سازه‌كان خۆیان به‌شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ دیمانه‌كراوه‌كاندا ده‌گونجێنن كه ئاستی دڵنیابونیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن و
هانیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانیان به‌شێوه‌ی چروپر بۆ بگێرنه‌وه. بۆ
نمونه، ژنان له‌لایه‌ن دیمانه‌سازه ژنه‌كانه‌وه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت،
كورد له‌لایه‌ن كورده‌وه، ئاشوری له‌لایه‌ن ئاشوریه‌وه، عه‌ره‌بی ئه‌هواره‌كان
له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی ئه‌هواره‌كانه‌وه ... هتد هه‌روه‌ها دیمانه‌ساز له‌و پارێزگا
و ناوچه‌یه‌دا كار ده‌كات كه لێ ده‌ژی. دیمانه‌كه له شوێنێكدا ئه‌نجام ده‌درێت
كه دیمانه‌كراو هه‌ست به دڵنیایی و ئاسوده‌ی ته‌واو بكات تێیدا، كه عاده‌ته‌ن
ماڵ بێت یان ئۆفیسی رێكخراوه‌كان بێت . دیمانه‌ساز ده‌بێت باسی پرۆژه‌كه بكات و
زانیاری په‌یوه‌ندی كردن بدات به دیمانه‌كراو تاوه‌كو دیمانه‌كراو توانای په‌یوه‌ندی
كردنی هه‌بێت به ستافی پرۆژه‌ی مێژوی عێراق.
پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن به‌شێوه‌یه‌ك داده‌رێژرێت كه‌رێگه به‌كه‌سانی
قوربانی، كه‌س و كاریان و كه‌سانی دیكه‌ش ده‌درێت تا به‌راشكاوانه باس له ئه‌زمونه‌كانیان
بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی مانابه‌خش بێت و به‌سودیش بێت بۆ
كۆكردنه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و زانیاریه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكاریه دیاری كراوه‌كان و
شێوازه‌كانی مامه‌ڵه‌كردنی خراپ. دیمانه‌ساز داوا له دیمانه‌كراو ده‌كات كه‌به‌راشكاوانه
باس له‌ئه‌زمونه‌كانی خۆی بكات و وه‌هاش كارده‌كات كه په‌یوه‌ندیه‌كی ساده و
ناره‌سمی له‌گه‌ڵ دیمانه‌كراودا دروست ده‌كات، له نزیكه‌وه گوێ بیستی چیرۆكه‌كه‌ی
ده‌بێت، هانی دیمانه‌كراو ده‌دات رون كردنه‌وه‌ی زیاتر بدات ئه‌گه‌ر گونجاو بوو
وه به‌شێوه‌ی ده‌ست نوس توماری چیرۆكه‌كه ده‌كات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی باس كردنی ئه‌زمونه تاڵ و پر ئازاره‌كانی رابردوو لای زۆربه‌ی
قوربانیان شتێكی قورسه، دیمانه‌ساز به‌ته‌واوی ئاگایی و رێز و حورمه‌ت و
ئارامیه‌وه له‌كه‌سی دیمانه‌كراو نزیك ده‌بێته‌وه. چاوپێكه‌وتن زیاتر چه‌ند
كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا به چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت.
داتا به‌یس
داتابه‌یسی پرۆژه‌ی مێژوی عێراق به‌هاوكاری په‌یمانگای نێوده‌ڵه‌تی بۆ یاسای
مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رنامه‌ی مافی مرۆڤی رێخراوی بێنتیك (Benetech) كه
رێخراوێكه ته‌رخانكراوه بۆ ته‌كنۆَلۆجی بۆ پیشتیوانی كردن له‌دادپه‌روه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی و پێدانی ده‌سه‌ڵات و ئازادی به تاك و كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م هێنراوه
و به زمانی عه‌ربی و كوردی و ئینگلیزی كارده‌كات و به‌رنامه‌ی سۆفتوێری
مارتس به‌كارده‌هێنێت، ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن بێنتیك به‌رهه‌م هێنراوه و
لیژنه‌كانی راستی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له جیهاندا به‌كاریان هێناوه.
ستافی پرۆژه‌ی مێژوی عێراق چیرۆكه‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ ئۆفیسی سه‌ره‌كی بۆ
پێداچونه‌وه‌و داخل كردنیان بۆ ناو داتا به‌یسی پرۆژه‌كه. ئه‌و بابه‌ت و چیرۆكانه
له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكه‌وه داخلی داتابه‌یسه‌كه ده‌كرێت و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری
داتابه‌یسه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. داتابه‌یسه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به‌كۆدكردنی
زانیاریه‌كان و به‌سه‌رهاته‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت له‌سێرڤه‌رێكدا له‌ده‌ره‌وه‌ی
عێراق خه‌زن ده‌كرێن ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی داتاكه له‌ده‌ستكاری و دزین و هه‌ر
تێكچونێكی كت و پر. هه‌موو په‌راوه ده‌ست نوسه‌كان له‌ناوده‌برێن دوایی ئه‌وه‌ی
داخلی داتابه‌یسه‌كه ده‌كرێن و له‌رێگه‌ی پاسۆرده‌وه ده‌پارێزرێن و ته‌نها
ستافی رێگه‌پێدراو ئه‌توانێت كاری تێدا بكات و ده‌ستكاری بكات. ئه‌توانرێت
چیرۆكه‌كان به تاك و کۆَ له‌ناو داتابه‌یسه‌كه‌دا بدۆزرێنه‌وه پشت به‌ستن به‌گه‌ران
له‌رێگه‌ی پێشیلكاری، جه‌لاد، شوێن، وشه سه‌ره‌كیه‌كان(Keywords) و ناو و زاراوه
و وشه و ده‌سته‌واژه په‌یوه‌ندی داره‌كان.
شیكاركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان
پرۆژه‌ی مێژوی عێراق له‌ئێستادا سه‌رقاڵی شیكاركردنی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌نه‌یه
كه‌داخلی داتا به‌یس كراون. شیكاركردن جه‌خت له‌سه‌ر پێداچونه‌وه‌ی پێشێلكاریه
دیاری كراوه‌كان، شێوازه‌كانی سه‌ركوتكردن، به‌رپرسیارێتی تاك و داموده‌زگاكان،
رووداوه مێژویه‌كان و لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌یس ده‌كات. شیكاركردنی پێشێلكاریه دیاری
كراوه‌كان بریتیه له‌پێداچونه‌وه‌ی پێشێلكاریه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك ره‌شه‌كوژی،
ئه‌شكه‌نجه، لاقه‌ی ناموس و هێرشه‌كانی چه‌كی كیمیایی. هه‌روه‌ها شیكاركردنه‌كه
جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ئه‌و پێێشێلكاریانه‌ی كه گرنگیه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه له‌پێناو
تێگه‌یشتن له سروشتی سه‌ركوتكاریه‌كانی رابردوو بۆ نمونه ئه‌و كرده‌وانه‌ی دژی
كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كان كراوه له‌گه‌ڵ بڕین و شێواندنی جه‌سته. پرۆژه‌ی مێژوی
عێراق پێداچونه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن ئه‌م پێشێلكاریانه كراونه‌ته یاسا و
رویانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست نیشانی شێوازه‌كانی سه‌ركوتكردن بكات و له‌هه‌مان
كاتدا لایه‌نی به‌رپرسیار چ تاك بێت یان ده‌زگایه‌ك بخاته‌روو.
هه‌روه‌ها ستافی پرۆژه‌ی مێژوی عێراق خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پێداچوونه‌وه‌یه‌كن
بۆ رووداوه مێژوویه‌كانی وه‌ك شاڵاوی ئه‌نفال و سه‌ركوتكردنی شیعه‌كان له‌دوایی
راپه‌رین وه هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان هه‌ڵبژرادووه. له ناوه‌راستی
ساڵی 2007 ، ستافی پرۆژه‌ی مێژوی عێراق ده‌ستیان كرد به بلاوكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیان
له‌رێگه‌ی رادیۆ، رۆژنامه و كتێب و بلاوكراوه‌كان . له‌ناوه‌راستی ساڵی 2008
راپۆرتی كۆتایی ده‌چێته به‌رده‌م خوێنه‌ران.
|