|
له عێراقی هاوچه‌رخدا، پێویستیه‌كی به‌په‌له هه‌یه
بۆ به‌ووردی دۆَكیومێنت كردنی پێشێلكاریه‌کانی مافی مرۆڤ له‌رابردوو و ئێستادا.
پرۆژه‌ی مێژووی عێراق (IHP ) ئه‌و چیرۆكه كه‌سیانه كۆده‌كاته‌وه و شیكاریانده‌كات
كه‌سه‌باره‌ت به‌ستمه‌كاریه‌كانی رابردوون، له‌پێناو تێگه‌یشتن له‌قوربانیان و
كاریگه‌ری 30 ساڵی حكومی فاشیستی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.
پرۆژه‌ی مێژووی عێراق چه‌ند ئاماجێكی سه‌ره‌كی هه‌یه:
-
رێزگرتن له‌مافی گه‌لانی عێراق بۆ زانینی
راستیه‌كان.
-
پێکێنانی تۆمارێکی مێژوویی له‌سه‌ر زاری
قوربانیان سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکاریه‌کان و کارکردن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
که‌ده‌درێن بۆ نکوڵیکردن یا بچوککردنه‌وه‌ی پێشێلکاریه‌کانی ڕابردوو.
-
فه‌راهه‌م کردنی سه‌کۆیه‌ک که تیایدا چیرۆکی
قوربانیان ببیسترێت و پێیانبزانرێت.
-
ئاسانكاری كردن بۆ ئاشت بونه‌وه‌ی نیشتمانی و
دانپێدانانی ئاشكرای لێپسراوێتی.
-
هاندنی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته كاراكانی ده‌وڵه‌ت
بۆ هاوكاری كردنی قوربانیانی پێشێلكاریه‌كانی ئێستا و رابردوو.
-
پشتیوانی كردن له عه‌داله‌تی انتقالی و
یارمه‌تی دان له بنیادنانی كار و پرۆژه بۆ به‌رگری كردن و پارێزگاری كردن
له مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق.
رژێمی پێشوو ده‌سه‌ڵاَتی سیاسی به‌ستبوه به‌ستمكاری‌و توندوتیژی و ره‌ت
كردنه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی مرۆڤ، ماف و به‌ها بنه‌ره‌تیه‌كانی خه‌ڵكی عێراقی
پێشێلده‌کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاینده‌ی ئه‌م ووڵاته به نادیاری ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری
بوونی ئاشتیه‌كی راسته‌قینه و حكومه‌تێكی به‌پرسیار پێویستی به‌ئاوردانه‌وه
و بیركردنه‌وه‌یه‌كی جدیانه هه‌یه له كاره ستمكاریه یه‌ك به‌دواییه‌كانی
30 ساڵی رابردوو. پرۆژه‌ی مێژووی عێراق به‌شێوه‌یه‌ك دارێژراوه تا هاوبه‌شی
بكات له‌م تێگه‌شتنه‌دا، ده‌خوازێت یارمه‌تی ده‌ر بێت بۆ ئاشبونه‌وه‌ی
نیشتمانی، هاوكاری قوربانیان بكات و پشتگیری له‌به‌رگری كردن و پاراستنی
مافه‌كانی مرۆڤ بكات له‌عێراق.
رێزگرتن له‌مافی گه‌لانی عێراق بۆ زانینی راستیه‌كان
قوربانیه‌كان، كه‌سوكاریان و کۆَمه‌ڵگا به‌گشتی ئه‌و مافه‌یان هه‌یه كه‌راستی
پێشێلكاریه‌كانی رابردوو بزانن. له‌م ساڵاَنه‌ی دوایدا، ئه‌م مافه بنه‌ره‌تیه
له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه(UN ) سه‌لمێنرا وه که‌بریتیه له‌بنه‌مایه‌كی
سه‌ره‌كی هه‌وڵه‌كانی جیهان بۆ پاراستنی مافه نێوده‌ڵه‌تیه‌كانی مرۆڤ.
پرۆژه‌ی مێژوی عێراق پشتیوانی له‌م مافه ده‌كات بۆ گه‌لی عێراق له‌رێگه‌ی
كۆَكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكاریه‌كانی رابردوو و شیكاركردنیان
كه‌شێوازه‌كانی سه‌ركوتكردن و چه‌وساندنه‌وه ده‌خاته‌روو و پێشده‌چێت كه
هاوكاری بكات له‌ده‌ست نیشان كردنی تاك و داموده‌زگا به‌رپرسه‌كان.
پێکێنانی تۆمارێکی مێژوویی له‌سه‌ر زاری قوربانیان سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکاریه‌کانی
ڕابردوو وه‌کارکردن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ده‌درێن بۆ نکوڵیکردن یا
بچوککردنه‌وه‌ی پێشێلکاریه‌کانی ڕابردوو – چه‌ندین ساڵ عێراقیه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاَتی
رژێمێكی درنده و ستمه‌كاردا ژیان. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌راسته‌خۆ نه‌بوونه
قوربانی ناچار كرابوون كه له‌نێو كه‌لتوری ترس‌دا بژین. له‌رێگه‌ی دروست
كردنی تۆمارێكی مێژویی له‌سه‌ر زاری قوربانیان، پرۆژه‌ی مێژوی عێراق
رێزێكی بێ پایان ده‌گرێت له‌ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لانی عێراق وکارده‌کات
به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌درێن بۆ نکوڵیکردن یا که‌مکردنه‌وی سه‌ختی
ستمكاریه‌كانی رابردوو.
فه‌راهه‌م کردنی سه‌کۆیه‌ک که تیایدا چیرۆکی قوربانیان ببیسترێت و
پێیانبزانرێت: ستافی پرۆژه‌ی مێژوی عێراق ئه‌وه‌یان به‌دی كرده‌وه كه عێراقیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری
ووڵاَتدا ئه‌یانه‌وێت به‌راشكاوانه بدوێن له‌باره‌ی ئه‌زمونه تاڵه‌كانی
توندوتیژی رابردوو. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند میكانیزمێكی كه‌م هه‌ن
رێگه به‌م جۆره ده‌ربرین و گفت و گۆیانه ده‌ده‌ن و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی
دیمانه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه هه‌رگیز پێشتر باسی ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی
خۆَیان نه‌كردوه بۆ كه‌سی دیكه. ئاله‌م ئاراسته‌یه‌وه، پرۆژه‌ی مێژوی
عێراق هه‌ڵده‌ستێت به فه‌راهه‌مکردنی سه‌کۆیه‌ک تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه
قوربانیان بتوانن باس له ئه‌زمونه تاڵ و پر ئازاره‌كانیان بكه‌ن وه‌ك به‌شێك
له‌و پرۆسه کۆمه‌ڵایه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی كه‌بایه‌خده‌دات به‌وکلتوره‌ی که‌پێشێلكاریه‌كانی
مافی مرۆڤ له رابردودا به‌جێیانده‌هێڵن.
ئاسانكاری كردن بۆ ئاشت بونه‌وه‌ی نیشتمانی و دانپێدانانی ئاشكرای
لێپسراوێتی: ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی پێویستی به‌وه هه‌یه كه‌عێراقیه‌كان دان بنێن به‌بوونی
سروشتی یه‌ك به‌دوایه‌كی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له‌رابردوودا ئه‌مه‌ش
وه‌ك هۆكارێك بۆ تێگه‌یشتن له‌ئێستا و بنیادنانی داهاتوو. پرۆژه‌ی مێژوی
عێراق هاوبه‌شی ده‌كات له‌هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجه له‌رێگه‌ی پشتیوانی كردن
له‌و جوڵاَنه‌وه به‌رفراوانه کۆمه‌ڵاَیه‌تیه‌ی سه‌رقاڵی كاركردنه ده‌رباره‌ی
كرده‌وه مه‌ترسیداره سه‌ركوتكاریه‌كانی رابردوو وه هه‌روه‌ها داننان به‌به‌رپرسیارێتی
تاك و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کان سه‌باره‌ت به‌پێشێلكاریه‌كانی رابردوو.
هاندانی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته كاراكانی ده‌وڵه‌ت بۆ هاوكاری كردنی
قوربانیانی پێشێلكاریه‌كانی ئێستا و رابردوو. قۆناغی شیكاركردن له‌پرۆژه‌ی مێژوی عێراق بریتیه له‌سیاسه‌تی راسپاردن و
داواکردن بۆ ئه‌وه‌ی هانی حكومه‌تی عێراقی بدات تا ئه‌و به‌رنامانه جێبه‌جێ
بكات كه هاوكاری قوربانیانی پێشێلكاریه‌كانی رابردوو و ئێستا ده‌كه‌ن. ئه‌م
سیاسه‌تانه‌ش پێده‌چێت بریتیی بن له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیان و كه‌سوكاریان
له‌شێوه‌ی چاودێری ته‌ندروستی، سودمه‌ندبوون له‌بواری په‌روه‌رده، نیشته‌جێ
كردن و خزمه‌تگوزاریه‌كان وه هه‌روه‌ها پێده‌چێت بریتی بن له‌و سیاسه‌ته په‌روه‌رده‌یی
و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی باشتر و وردتر تێگه‌یشتن له‌رابردوو.
پرۆژه‌ی مێژوی عێراق یه‌كێكه له‌و چه‌ند هه‌وڵانه‌ی ده‌درێت بۆ دۆكیومێنت
كردن و شیكاركردنی كرده‌وه سته‌مكاریه‌كانی رابردوو كه‌ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌ش
بریتیه له هاوبه‌شی كردن له به‌رگری كردن و پارێزگاری كردنی مافه‌كانی
مرۆڤ له‌عێراق.
|