کوردی | عربي | English
په‌یوه‌ندی
 

‌داتا به‌یسی‌ پرۆژه‌ی‌ مێژوی‌ عێراق رێگه‌به‌وه‌ ده‌دات ئه‌و به‌سه‌رهات و چیرۆكانه‌ی‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌ شیكار بكرێن به‌ چه‌ند رێگه‌ی‌ جیاواز. ئه‌م زانیاریانه‌ی‌ خواره‌وه‌ تێروانینێك سه‌باره‌ت به‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی‌ له‌ناو داتا به‌یسه‌كه‌دان ده‌خاته‌روو.

  •  کۆَی‌ به‌سه‌رهاته‌كان 7,018

  •  جێنده‌ری‌ كه‌سه‌ دیمانه‌كراوه‌كان - % 70 ئه‌وانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه‌ پیاون و له‌%29 یان ژنن. پرۆژه‌ی‌ مێژوی‌ عێراق درکی به‌وه‌ کرد كه‌ زۆرێك له‌ ژنانی‌ عێراق‌ ئاماده‌ن قسه‌ بكه‌ن له‌باره‌ی‌ ئه‌و خراپ مامه‌ڵه‌كردنانه‌ی‌ دژیان به‌کارهاتوه‌‌ و ئازار و مه‌ینه‌تیان پێوه‌ چه‌شتوه‌. ئه‌مه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌ی‌ بۆ پرۆژه‌ی‌ مێژوی‌ عێراق ئاوه‌ڵا كردوه‌ كه‌ بتوانێت ئه‌زمونی‌ ژنانی‌ عێراقی‌ له‌ سته‌مكاری‌ و چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ رابردوو دۆکیومێنت بكات و شیكاریان بكات كه‌ 935 چیرۆك سه‌باره‌ت به‌ لاقه‌ی‌ ناموس له‌خۆ ده‌گرێت.

  •  ئیتنیكی‌ دیمانه‌سازه‌كان
    پرۆژه‌ی‌ مێژوی‌ عێراق توانیویه‌تی‌ چیرۆك له‌گروپه‌ جیاوازه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ عێراق كۆبكاته‌وه‌. زۆرینه‌ی‌ به‌سه‌رهاته‌كان له‌كوردی‌ سونی‌ و عه‌ره‌بی‌ شیعه‌ پێكهاتوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پرۆژه‌ی‌ مێژوی‌ عێراق به‌سه‌رهاتی‌ له‌ عه‌ره‌بی‌ سونی‌ و كوردی‌ شیعه‌، توركمان، ئاشوری‌، ئێزیدی‌ و كه‌سانی‌ دیكه‌ش كۆكردۆته‌وه‌.
    دابه‌شكردن به‌گوێره‌ی‌ هه‌رێمه‌كان
    پرۆژه‌ی‌ مێژوی‌ عێراق له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی‌ عێراق چیرۆكی‌ كۆكردۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و چیرۆكانه‌یه‌ كه‌ له‌پارێزگاكان كۆكراونه‌ته‌وه‌.

  • زیاد    له    ‌  1000  هه‌ولێر و سلێمانی‌ 

  • 500   بۆ    1000     به‌غداد، كه‌ركوك و میسان

  • 200   بۆ     499     بابل، به‌صره‌،دیاله‌، دهۆك، موسه‌‌نا

  • 75     بۆ     199     كه‌ربه‌لا،نه‌جه‌ف، نه‌ینه‌وا، قادسیه‌، زیقار

  • که‌متر  له      ‌   75   ئه‌نبار،صه‌لاحه‌دین، واست

به‌گشتی‌، پرۆژه‌ی‌ مێژوی‌ عێراق توانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش چیرۆك له‌هه‌موو ناوچه‌كانی‌ عێراق كۆبكاته‌وه‌ جگه‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌كێشه‌ی‌ ئه‌منی‌ تێیدا هه‌بوو وه‌ك صه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار.

  •  پێشێلكاریه‌كان
    ئه‌و چیرۆكانه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ مێژوی‌ عێراق كۆیكردونه‌ته‌وه‌ پێشێلكاری‌ هه‌مه‌جۆر له‌خۆده‌گرن وه‌ك ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ به‌سه‌رهاتی‌ كه‌سی‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌شه‌كوژی‌، ئه‌شكه‌نجه‌، لاقه‌ی‌ ناموس، سه‌رنگومكردن و راگواستن. ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ كورته‌یه‌كی‌ به‌رایی‌ هه‌ندێك له‌و‌ پێشێلكاریه‌ سه‌ره‌كیانه‌یه‌ كه‌ له‌ چیرۆكه‌ كۆكراوه‌كاندا به‌دی‌ ده‌كرێن.

ده‌ره‌نجام به‌ رێژه‌ی‌ سه‌دی  ژماره‌ پێشێلكاری پێشێلكاری
   % 65.9 4,622 ئه‌شكه‌نجه‌دان
 %13.3 935 لاقه‌ی‌ ناموس
  %31.5  1,211 سه‌رنگوم كردن
1,641 % 23.4 ره‌شه‌كوژی 
%40.8 2,860 راگواستن  
 
 



All Rights Reserved 2007 | Legal Statement This Website Created By Avesta Group