له ناوه‌ڕاستی 2007 ،
پرۆژه‌ی مێژوی عێراق ده‌ستی كرد به په‌خش كردنی به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆیی به
ناونیشانی "به‌سه‌رهاتی من" كه به‌سه‌رهاته هه‌ڵبژێردراوه‌كانی به زمانی عه‌ره‌بی
له رادیۆ دیجله و به زمانی كوردی له رادیۆ نه‌وا بڵاَوكرده‌وه. به‌رنامه‌كه
ده‌رفه‌تێكی بێ وێنه‌ی دا به عێراقیه‌كان تا گوێبیستی هاونیشتیمانیانی خۆیان
ببن.
به‌رنامه‌كه بریتیه له به‌رنامه‌یه‌كی 12 زنجیره‌یی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، هه‌ر
زنجیره‌یه‌ك كورته‌یه‌ك له پرۆژه‌ی مێژوی عێراق و پێشه‌كیه‌ك له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی
هه‌ر زنجیره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێشكه‌ش كردنی دوو چیرۆك ده‌خاته‌روو. چیرۆكی قوربانیه‌كان
و كه‌س و كاریان و شاهدحاڵه‌كان و جه‌لاده‌كان له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ری ژن و پیاوه‌وه
ده‌خوێنرێنه‌وه و پێكه‌ش ده‌كرێن. به‌رنامه‌كه‌ش به وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌كان
كۆَتایی دێت.
بۆ
گوێ گرتن له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی له
رادیۆ
نه‌وا و
دیجله وه په‌خشكراون، تكایه له‌م پێرسته‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژێره.