کوردی
|
عربي
|
English
په‌یوه‌ندی
ده‌ستپێک
ئامانجه‌کان
به‌رنامه‌ی کار
گه‌شه‌ی پڕۆژه‌که
به‌سه‌رهاته‌کان
ئامار و شیکاری
به‌رنامه‌ی ڕادیۆی
بڵاوکراوه و سی دی
لینک
پرۆژه‌ی مێژوی عێراق زیاد له 7000 به‌سه‌رهاتی كه‌سی کۆکردۆته‌وه كه ئه‌توانرێت له‌رێگه‌یانه‌وه تێبگه‌ین له‌وه كه‌چۆن 30 ساڵ له سته‌مكاری و سه‌ركوتكاری رابردوو كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی عێراق. پرۆژه‌ی مێژوی عێراق ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی هه‌ڵبژاردوه بۆ ئه‌وه‌ی بڵاَوبكرێنه‌وه به عه‌ره‌بی و كوردی و ئینگلیزی له رێگه‌ی كتیێب و پاشكۆی رۆژنامه و به‌رنامه‌ی رادیۆیی. ئه‌م به‌سه‌رهاتانه بریتیتن له تۆماركردنی ئه‌زمونی تایبه‌تی ئه‌و قوربانیانه‌ی كه‌راسته‌خۆ دووچاری پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ بوون له‌لایه‌ن عێراقیه‌كان خۆیانه‌وه خراونه‌ته‌روو. به‌سه‌رهاته‌كان تێڕوانینی شه‌خصی عه‌ره‌بی شیعه، عه‌ره‌بی سونه، كوردی سونه، كوردی شیعه، توركمان، ئاشوری، ئێزیدی و كه‌سانی دیكه ده‌خه‌نه‌روو. هه‌ندێ له به‌سه‌رهاته‌كان ئه‌زمونی ئه‌وانه ده‌خه‌نه‌روو كه‌بونته ئامانج له‌به‌رئه‌وه‌ی دژایه‌تی رژێمی پێشویان كرده‌و وه‌ك هه‌ڵسوراوێكی سیاسی، پێشمه‌رگه یاخود سه‌ركرده‌یه‌كی ئاینی. كه‌سانی دیكه‌ش چه‌وسێنراونه‌ته‌وه و خراپ مامه‌ڵ كراون وه‌ك هۆكارێك بۆ سزادانی باوك و براو مێرد و ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزان. زۆَر له كه‌سانی دیكه بونته قوربانی كاره سه‌ركوتكاریه‌كان و شاڵاوه یه‌ك به‌دوایه‌كه‌كانی ترس و تۆقاندن. هه‌روه‌ها هه‌ندێ له به‌سه‌رهاته‌كان بریتین له‌چیرۆكی جه‌لاده‌كان، ئه‌وانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكیان داوه و هاوكار و به‌كرێگیراوانی حكومه‌ت بوون. له كاتێكدا كه‌ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی له‌لایه‌ن پرۆژه‌ی مێژوی عێراقه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌زمونی كه‌سی جۆراوجۆرن و له‌هه‌مان كاتدا خاڵی هاوبه‌شیان بریتیه له‌و نه‌هامه‌تی و مه‌ینه‌تیانه‌ی خه‌ڵكی عێراق دووچاری هاتوون ده‌رئه‌نجامی نزیكه‌ی 30 ساڵ له حوكمی فاشیتستی. ناوی كه‌سه‌كان و رێخراوه‌كان هه‌ن له ناو داتا به‌ی‌سی پرۆژه‌ی مێژوی عێراق. هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی لێره‌دا خراونه‌ته‌روو ئیدیت كراون له‌پێناو پاراستنی ناسنامه‌ی كه‌سی دیمانه‌كراو و هه‌روه‌ها جگه له‌كه‌سایه‌یته ناسراوه‌كان ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له‌ناو به‌سه‌رهاته‌كاندا هاتوو گۆردراون. بۆ ده‌ربرینی بیر‌ورا له‌سه‌ر به‌سه‌رهاته هه‌ڵبژێردراوه‌كانی پرۆژه‌ی مێژوی عێراق، تكایه ئه‌م پێریسته‌ی خواره‌وه به‌كاربهێنه.
سه‌رکوت کردنی زانایانی ئاینی
شێواندنی جه‌سته
کاریگه‌ری درێژخایه‌ن
تاوانه‌کانی عوده‌ی و قوسه‌ی
ڕاگواستن
لاقه‌ی ناموس
ڕاپه‌ڕین
ره‌شه‌کوژی
ئه‌نفال
وشککردنی هۆڕه‌کان
ئه‌شکه‌نجه
جه‌لاد
All Rights Reserved 2007 |
Legal Statement
This Website Created By
Avesta Group